هونەرمەندێكی ناسراوی كورد لەسەر باوكی راستەقینەی هاتەدەنگ


نەتەوە  |   18:16:46 2017-12-07  |   (1,447) جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندێكی ناسراوی كورد لەبارەی ئەو دەنگۆیانە باس لەوەدەكەن كە كوڕی بەرپرسێكی باڵای كوردە، هاتە دەنگ و گرتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە.
A+    A-

 

لە وەڵامی ئەو دەنگۆیانە كە لەماوەی رابردوودا بڵاوكرانەوە كە گوایا كاروان ھەورامی، گۆرانی بێژی كورد كوڕی ئاشتی ھەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكانی هەریمە لە ڕوونكردنەوەیەكی ڤیدیۆییدا كە لە ھەژماری فەرمی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام بڵاوی كردووەتەوە، دەڵێت: "ڕێزم بۆ ئاشتی ھەورامی ھەیە، بەڵام ئەو باوكم نییە".


ئەو گۆرانیبێژە كوردە، كە ماوەی چەند ساڵێكە ھیچ كلیپ و گۆرانییەكی نوێی بڵاونەكردووەتەوە، ئاشكرای دەكات، "لە ساڵی نوێدا گۆرانییەكی نوێ بڵاو دەكەمەوە".


جێی باسە كاروان ھەورامی، نزیكەی 10 ساڵە دەستی بە كاری ھونەری كردووە، بە گۆرانی (دڵم تەنگە)، ناوبانگی ھونەریی پەیدا كرد، خەڵكی ناوچەی ھەورامانە و ئێستاش دانیشتووی ئەورووپایە.
 

















زۆرترین بینراوەکان