حكومەت باجێكی نوێی پەسەند كرد


نەتەوە  |   17:19:37 2017-12-07  |   (1,186) جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پرۆژەیەكی وەزارەتێكی هەرێمی پەسەند كرد و بەپێی ناوەرۆكی پرۆژەكەش رسوماتی بەكاربردنی دەخرێتە بواری جێبەجێكردن.
A+    A-

 

لەوبارەیەوە رێكەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی پرۆژەیەكی پێشكەش بە ئەنجومەنی وەزیران كرد بەمەبەستی باج خستنە سەر جگەرەو نێرگەلەو مادە كحولیەكان و پرۆژەكەشیان پەسەندكراوە و بەم شێوەیەش لە 5% باج دەخرتە سەر بابەتەكانی جگەرە و نێرگەلە و ماددە كحولیەكان.


ناوبراو وتیشی، لە زۆربەی ووڵاتە پێشكەوتوەكان رسوماتی بەكاربردنی جگەرەو مادە كحولیەكان هەیەو لە هەرێمی كوردستانیش ئەنجومەنی وەزیران بریارەكەی پەسەندكردوە و دوای بڵاوبونەوەی بریارەكەش لەماوەی داهاتوو بریارەكەیان دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.


ئەوەشی خستەروو، داهاتی ئەو باج خستەر سەر جگەر و نیرگەلە و ماددەكحولیەكان بەكاردێتەوە بۆ بەشی خۆپاراستن كە لەریگەی ئەمانەوە مرۆڤ توشی نەخۆشی دەبێ.
  

















زۆرترین بینراوەکان