حكومەتی عێراق لەسەر دەستپێكردنەوە گفتوگۆكان لەگەڵ هەرێم هاتەدەنگ


نەتەوە  |   17:12:28 2017-12-07  |   (2,213) جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی فەرمی حكومەتی عێراق زانیاری نوێ لەبارەی گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق دەخاتەڕوو.
A+    A-

 

ماڵپەڕی "بغداد الیوم"ی عێراقی لەزاری سەعد حەدیسی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی عێراقەوە بڵاوی كردەوە، كە وەفدی هاوبەشی حكومەتی هەرێم و حكومەتی ئیتیحادی لە رێككەوتنی كۆتایی نزیكبونەتەوە، بەڵام وەفدی كوردی لە گفتوگۆكان كشاونەتەوە.


ناوبراو وتیشی"وەفدەكان نزیكەی 80%ی كێشەكانیان یەكلای كردبوەوە، بەڵام لەپڕ بەهۆی فەرمانی سەركردایەتی كوردەوە، وەفدی كوردی كشانەوە و بەوەش گفتوگۆكان بۆ كاتێكی نادیار راگیران".


ئاماژەی بەوەشكردووە، گفتوكۆی ئەمنی، سەربازی و هونەری لە نێوان عێراق و هەرێمدا بەرێوەدەچێت، بەمەبەستی گەیشتنە رێككەوت.


ئەو وتانەی وتەبێژی حكومەتی عێراق دوای هەفتەیەك لە لێدوانێكی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دێت كە رایگەیاند، هیچ گفتوگۆیەك لە نێوان هەرێم و بەغدادا بەرێوەناچێت.
 

















زۆرترین بینراوەکان