وادەیەكی نوێ بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتیەكان دەخرێتەڕوو


نەتەوە  |   16:45:42 2017-12-07  |   (3,623) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، رایدەگەیەنێت "بەهۆی داخستنی ئاسمانی هەرێمی كوردستان بەڕووی جیهاندا، سەدان ملیۆن دۆلار زیان بەهەرێمی كوردستان گەیشتووە، هاوكات لەبارەی دەستپێكردنەوەی گەشتە نێوەوڵەتیەكان زانیاری گرنگ دەخرێتەڕوو.
A+    A-

 

تەلار فایەق، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی هەولێر، رایگەیاند، لەماوی ٢ مانگی رابردووی داخستنی هەردوو فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی و ئاسمانی هەرێمی كوردستان بەڕووی جیهاندا، زیانی گەورە بەر هەرێمی كوردستان كەتووە كە بەئاسانی قەرەبوو ناكرێتەوە".


ناوبراو وتیشی "زیانە مادییەكانی ٢ مانگی رابردووی فڕۆكەخانەی هەولێر لە ٣٥ ملیۆن دۆلار زیاترە، چونكە پێشتر رۆژانە زیاتر لە ٤ هەزار كەس لە فڕۆكەخانەی هەولێرەوە دەهاتنە هەرێمی كوردستان، بەڵام ئێستا بووە بە هەزار كەس كە هەمووی ناوخۆی عێراقە، واتا هاتن بۆ هەرێمی كوردستان سەدا ٧٥ دابەزیووە".


لەبارەی هاوردەكردن و هەناردەكرنی كەلوپەل و جموجۆڵی بازرگانی، تەلار فایەق وتی "هاوردە و هەناردەكردن بەڕێژەی سەدا ٩٦ دابەزیوە، جگە لەوەی دەبێت باج و رسوماتەكان بدەین و كرێی كارمەند و چەند كۆمپانیایەكیش خۆمان بیدەن لەبەرئەوەی بەغدا نایدات، چونكە دەوامكردن لە فڕۆكەخانە ٤ تایمی جیاوازە بۆ ٢٤ كاتژمێر، ئەوە هەمووی زیانە و خەرجییە لەسەر حكومەت و ملیۆنان دۆلار زیانیان بە حكومەتیش گەیاندووە جگە لەوەی هیچ داهاتێك نەماوە".


بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر سەبارەت بە كاتی كردنەوەی فڕۆكەخانەكانەوە، وتی "سەرەتا دەمەوێت ئەو دەنگۆ و قسانە رەتبكەمەوە كە باس لەوەدەكرێت فڕۆكەخانەی سلێمانی دەكرێتەوە هی هەولێر ناكرێتەوە، ئاماژەی بەوە كرد، نا وانییە، چونكە فڕۆكەخانەكان دانەخراون، بەڵكو ئاسمانی هەرێمی كوردستان لەلایەن عەبادی بەفەرمی داخراوە، بۆیە تا هەردووكیان نەكرێنەوە، هیچیان بە جیا ناكرێنەوە ئەوە پەیوەستە بە ئاسمانەوە نەك بە فڕۆكەخانەكان".


تەلار فایەق هەر لەبارەی كاتی كردنەوەیانەوە، بەماڵپەڕی دوارۆژی راگەیاندووە، "تاكو ٢٩ی كانونی یەكەم هیچ فڕۆكەخانەیەك ناكرێتەوە، گەمارۆكان بەردەوام دەبن، بەڵام نەتەوە یەكگرتوەكان و وڵاتان لەسەر خەتن تا بتوانن دوای ئەو ماوەیە ئاسمانی هەرێمی كوردستان بەڕووی جیهاندا بكرێتەوە".


ئەوەشی خستەڕوو، عێراق خۆشی زیانمەند بووە لەداخستنی فڕۆكەخانەكان جگە لەوەش بازرگانی و هێڵی ئاسمانی عێراقی سەدا ٢٥ گەشتەكانی كەمبۆتەوە، چونكە هاوڵاتیان لەڕێی توركیاوە گەشت دەكەن و ناچنەوە بەغدا".

















زۆرترین بینراوەکان