خانمە هونەرمەندێكی ناسراو وازی لەكاری هونەری هێنا


نەتەوە  |   16:28:52 2017-12-07  |   (802) جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەندێكی بەناوبانگگ واز لەكاری هونەری دەهێنێت و هۆكارەكەشی ئاشكرا دەكات.
A+    A-

 

پێلین كارهان خانمە هونەرمەندی تورك كە بە ئاسل ناسراوە لە نوێترین لێدوانەكانیدا سەبارەت بە دووبارە گەڕانەوەی بۆ سەر شاشەكان لە رێگەی دراماكانەوە رایگەیاندوە، بەشداری لە هیچ درامایەكدا ناكات تا مناڵەكانی گەورەدەبن و ئێستا ئەو كاتەی لە دوای بەرنامە تەلەفزیۆنیەكەی دەمنێت تەنیا بەشی منالەكانی دەكات.


دوایین كاری پێلین بەشداری كردن بوو لە درامای (بەسە)، كە بەهۆی ئەو خانمە ئەكتەرە دووگیان بوو نەیتوانی بەردەوامی بە ڕۆڵ گێرانەكەی بدات.


جێی باسە پێلین لە ساڵی 1984 لە دایك بووە و سەرەتا وەك گۆرانیبێژی پۆپ كارە هونەرییەكانی ئەنجامداوە و دواتر ڕیكلام بۆ چەند كۆمپانیەك كردوە لەوانەش كۆكاكۆلا و پانتین و دواتر بووەتە پاڵەوانی چەندین درامای توركی.
 

 

















زۆرترین بینراوەکان