حكومەتی عێراق پەیامێكی نوێی بڵاوكردەوە


نەتەوە  |   15:55:17 2017-12-07  |   (771) جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی رۆژنامەوانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەیاننامەیەكی نوێی بڵاوكردەوە، تێیدا جەختلەسەر هەڵوێستێكی پێشووی حكومەتی ئەو وڵاتە دەكاتەوە.
A+    A-

 

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئیدانەی ئەو بڕیارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دەكات و نوسینگەی رۆژنامەوانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، "حكومەتی عێراق جەخت لە هەڵوێستی خۆی دەكاتەوە و ئەو بڕیارەی ئەمریكا رەتدەكاتەوە كە قودس بە پایتەختی ئیسرائیل دەناسێنێت و باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەگوازێتەوە بۆ قودس".


لەبەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، "هۆشداریش لە دەرهاویشتە مەترسیدارەكانی ئەو بڕیارە لەسەر سەقامگیری ناوچەكە و جیهان دەدەین، ئەو بڕیارە ستەمێكە لە مافی فەلەستینییەكان و جیهانی عەرەبی و ئیسلامی و ئاینەكانی تر دەكرێت".


دووپاتیشیدەكاتەوە، "قودس ناونیشانی پێكەوەژیانە لە نێوان هەموو ئاینەكان و میللەتاندا، مافی هیچ دەوڵەتێك نییە، شەرعیەت بە داگیركردنی بدات، پێشێلكاری بڕیارە نێودەوڵەتییەكان بدات".


نووسینگەی رۆژنامەوانی عەبادی جەختلی لەوەشكردووە، "پێویستە ئیدارەی ئەمریكا لەو بڕیارەی پاشگەزببێتەوە، بۆئەوەی ئەو تێكدانە مەترسیدارە رابگرێت كە دەبێتە هۆكاری زیاتری دروستبوون تیرۆر و تێكدانی ئاشتی و سەقامگیری لە جیهان".
                           
 

















زۆرترین بینراوەکان