پێدانی چەند دەرماڵەیەك رادەگیرێت


نەتەوە  |   15:34:44 2017-12-07  |   (1,312) جار خوێندراوەتەوە

خەرجكردنی چەند دەرماڵەیەكی تایبەت بۆ ژمارەیەك لە موچەخۆرانی هەرێم رادەگیرێت  هۆكارەكەشی ئاشكرا دەكرێت.
A+    A-

 

لەوبارەیەوە دلێر ماوەتی‌ جێگری‌ سەرۆكی‌ لیژنەی‌ پێشمەرگە لەپەرلەمانی‌ كوردستان  ڕایگەیاندوە، "تائێستاش هێزەكانی‌ 70 و 80 چەند دەرماڵەیەك هەیە بۆیان خەرجناكرێت كە بریتین لەدەرماڵەی‌ هاوسەرگیریی و منداڵ".


ناوبراو هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە تائێستا ئەو هێزانە وەك پێویست نەتوانراوە پۆلێن بكرێن، "بۆیە ئەژماركردنی‌ دەرماڵە بەبێ پۆلێنكردنیان ئەستەمە".


دلێر ماوەتی لەدرێژەی لێدوانەكەی بۆ سایتی تۆڕی هەواڵی سلێمانی سەبارەت بەخەرجكردنی هەمان ئەو دەرماڵەیە بۆ ژمارەیەك لەخانەنشینە سەربازییەكان, وتی:"بەهۆی زۆری ڕێژەی‌ خانەنشینی نایاساییەوە، وایكردوە چەند خانەنشینێكی‌ شایستە كە بەیاسایی خانەنشینكراون سودمەندنەبن لەئەژماكردنی‌ ئەو دەرماڵەیە".


ڕونیشكردەوە، تا ئەوكاتەی‌ خانەنشینان پۆلێن نەكرێن ئەستەمە بتوانرێت ئەو دەرماڵەیان بۆ خەرجبكرێت، جگەلەوەش وەك لیژنەی‌ پەیوەندیدار زۆر بەدواداچونیان كردوە، بەڵام بەهۆی زۆرخانەنشینی نایاساییەوە نەیانتوانیوە ئەو كێشەیە چارەسەربكەن.

















زۆرترین بینراوەکان