وێنە.. لە پێناو خۆشەویستیدا 102 کیلۆ لەکێشی دادەبەزێنێت


نەتەوە  |   14:30:52 2017-12-07  |   (486) جار خوێندراوەتەوە

گەنجێک لەبەرئەوەی خۆشەویستەکەی رازی نەبوو لەگەڵ قەڵەوێکدا هاوسەرگیریی بکات، توانیی 102 کیلۆ لە کێشی خۆی دابەزێنێت.
A+    A-


لە شارۆچکەی ئەسڵان ئاپای سەربە شاری کوتاهیا لە تورکیا، کەسێک بەناوی فاروق ئەگە، کە تەمەنی 35 ساڵە، لەبەر زۆریی کێشی لەشی، ئەو کەسەی ئەم خۆشیدەویست پیێ رازی نەبووە، بۆیە بەوتەی خۆی کەرامەتی رووشێندراوەو بڕیاری داوە کیشی دابەزێنێت.

 

ئەگە لەماوەی سێ ساڵدا 102 کیلۆ لە کێشی خۆی دابەزاندووە، بەڵام نە کاری دەست دەکەوێت و نە بە خۆشەویستەکەشی شادبۆتەوە.

 

ئەو کوڕە تورکە راشیگەیاندووە کە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە بە هەڵە دەرزی لێدراوەو لە دوای ئەوە زۆر کیشی زیادی کردووە بە جۆرێک کە کێشی گەیشتبووە کە کێشی 210 کیلۆ و لە جموجۆڵ کەوتبوو.

 

هەروەها دەڵێت "دوای ئەوەی بە هەوڵێکی زۆرو پاش نەشتەرگەریی کێشم دابەزاندووە، ئێستاش کچەکە پێم دەڵێت: ناتوانیت کاربکەیت، بۆیە ئامادە نییە هاوسەرگیریم لەگەڵدا بکات".

 

ئەو گەنجە داوا لە خێرخوازان و سەرمایەدارانی شارەکەی دەکات کارێکی بۆ بدۆزنەوە تا لە زگوردێتی رزگاری ببێت و بە خۆشەویستەکەی شادببێت.

















زۆرترین بینراوەکان