‌تاپۆكردنی زه‌وی له‌م ناوچانه‌ دەستپێدەکات


نەتەوە  |   14:17:10 2017-12-07  |   (512) جار خوێندراوەتەوە

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا زانیاریی‌ گرنگ لەبارەی ئه‌و زه‌وییانه‌وە ئاشکرا دەکات کە ‌به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای سلێمانی‌ فراوانكراون و له ‌سنووری‌ ماسته‌رپلاندان و نووسراوی ره‌سمیان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ بۆ به‌رزكراوه‌ته‌وه‌.
A+    A-


ئه‌نوه‌ر تاهیر جێگری‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە لێدوانێکیدا بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی-ی راگه‌یاندووە "ئه‌و زه‌وییانه‌ی‌ به‌یاسا فراوانكراون و گرفتی‌ یاسایی و ئیداریان نییه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ له ‌ئێستادا فۆڕمیان هه‌یه‌، كاری‌ پێویستیان بۆ ده‌كرێت و تاپۆ ده‌كرێن".

 

هەروەها دەڵێت: "زه‌وی ئه‌و گوندانه‌ی له ‌ماوه‌ی‌ رابردوودا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای سلێمانییه‌وه‌  بڕیاری فراوانكردنیان دراوه‌و له ‌ماسته‌رپلانی سلێمانیدان و گرفتیان نییه‌، نووسراو بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆو لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ تا رێوشوێنی‌ پێویستیان بۆ بگیرێته‌به‌ر".

 

روونیشیکردۆتەوە کە ئه‌و زه‌وییانه‌ی‌ له‌ناو شاری‌ سلێمانی‌ و ده‌وروبه‌ری‌ فۆڕمیان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر گرفتی‌ یاساییان نه‌بێت، هه‌ركات ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بڕیاری ده‌ستپێكردنی‌ تاپۆكردنی‌ زه‌ویی بدات، به‌گوێره‌ی‌ رێنماییه‌كان بۆیان تاپۆ ده‌كرێت.

 

ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئه‌ركی خۆیان وه‌كو ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی به‌جێ گه‌یاندووەو ماوەتەوە بڕیاری كۆتایی كه‌ ئەوەش له‌ده‌ست ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیراندایه‌.

















زۆرترین بینراوەکان