رە‌شە‌با زیان بە‌تۆڕە‌كانى كارە‌بای ئەم ناوچانە دە‌گە‌یە‌نێت


نەتەوە  |   14:01:51 2017-12-07  |   (200) جار خوێندراوەتەوە

بەهۆى رەشەباوە زیان بە تۆڕەكانى كارەبا گەیشتووەو بەڕێوەبەرایەتى كارەباش روونکردنەوە لەبارەی هەوڵەکانیانەوە دەدات بۆ سیانەکردنەوەیان.
A+    A-


لە راگەیەنراوێكى بەڕێوەبەرایەتى گشتى كارەباى سلێمانیدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە2017/12/7 بڵاوكراوەتەوە هاتووە: "بەهۆى ئەو رەشەبا بەهێزەى کە لە دوێنێ شەوەوە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و دەوروبەرى گرتۆتەوە، زیانى زۆر بەر تۆڕەكانى كارەبا كەوتووەو ژمارەیەك فیدەریش لەكار كەوتوون".

 

بەگوێرەی راگەیەنراوەكە، زیانەكان جگە لەفیدەرەكانى كارەباى ناو شار، بەر فیدەرەكانى دەرەوەی شاریش کەوتووە لەوانە لە هەریەک لە (ماوەت، قەڵاچوالان، شارەزوور، قەرەداغ، دوكان، پیرەمەگرون و بازیان)  و ئاماژەش بەوە کراوە کە كارمەندانى سیانەكانى ئەو شوێنانە سەرقاڵى چاككردنەوەیانن.

 

بەڕێوەبەرایەتى كارەبا ئەوەشى خستوەتەڕوو كە چاوەڕوان دەكرێت تا ئێوارەى ئەمڕۆ سەرجەمى كێشەكان چارەسەربكرێن.

 

















زۆرترین بینراوەکان