ده‌ستگیركردنی‌ (188) تۆمه‌تبار راده‌گه‌یه‌نرێت


نەتەوە  |   13:31:08 2017-12-07  |   (176) جار خوێندراوەتەوە

لە راگەیەندراوێکی پۆلیسدا هاتووە کە لە ئەنجامی (282) سكاڵای‌ تۆماركراو (188) تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون و كاریش له‌سه‌ر دۆسێی (94) تۆمەتباری دیکە ده‌كرێت.
A+    A-


 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایده‌كات کە له‌مانگی‌ تشرینی‌ دووه‌مدا له‌هه‌ر یه‌كه‌ له ‌به‌شی پۆلیسی ناوشارو رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا و به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ (282) تۆمه‌تبار دەرچووە.

 

هەر لەو راگەیەندراوەدا ئەوەش ئاشکراکراوە کە له‌و ژمارە فەرمانەی بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەرچووە، هێزەکانیان توانیویانە (188) تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بکەن و (94) تۆمه‌تباریش تائێستا ده‌ستگیرنه‌كراون و كار له‌سه‌ر دۆسێكانیان ده‌كرێت.

 

له‌باره‌ی‌ هۆكاری‌ ده‌ركردنی‌ فەرمانەکانیشەوە، پۆلیسی‌ سلێمانی‌ ئه‌وه‌ی‌ خستۆته‌ڕوو كه‌ فه‌رمانه‌كانی ده‌ستگیركردن به‌هۆی تاوانه‌ جۆربه‌جۆره‌كانه‌وه‌ بووه‌و به‌پێی یاساو رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێكراون.

















زۆرترین بینراوەکان