تەلار فایەق: ئەگەر هەیە بەم زووانە گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان دەستپێبکەنەوە


نەتەوە  |   13:15:44 2017-12-07  |   (289) جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی بواری فڕۆکەوانی هەرێم لەبارەی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکانەوە روونکردنەوە دەدات و بە بۆچوونی ئەو وادەکەی نزیکبۆتەوە.
A+    A-


لەوبارەیەوە ته‌لار فایه‌ق به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ ئه‌ربیلی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ واده‌یه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی‌ گه‌شتی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی‌ سلێمانی‌ و ئه‌ربیل ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: پێده‌چێت ‌تا كۆتایی‌ مانگی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌م واتە کۆتایی ئەم مانگە گه‌مارۆی‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كان لاببرێت و گه‌شته‌كان ده‌ستپێبكەنه‌وه‌.

 

راشیگه‌یاندووە: ‌تائێستا گه‌مارۆی‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كان لانه‌براوه‌و به‌غدا وه‌ڵامی‌ هه‌رێمی‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام پێده‌چێت ‌تا كۆتایی‌ مانگی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌م گه‌مارۆی‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كان لاببرێت و گه‌شته‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

 

له‌و لێدوانه‌ی ئەو بەرپرسەدا کە بۆ میدیاكانی‌ نزیك له‌ پارتی‌ داوێتی، ئەوەشی روونکردۆتەوە کە گوشاره‌كان بۆ سه‌ر به‌غدا به‌رده‌وامه‌، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و بڕیاره‌ سیاسییه‌ی‌ دراوه‌و دەڵێت: ئێستا هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانی‌ و ئه‌ربیل ته‌نها گه‌شتیان بۆ به‌غدا هه‌یه‌.

 

















زۆرترین بینراوەکان