رێنماییەکی گرنگ بۆ ئەوانەی لە سلێمانی پێوەری ئاویان بەستووە وریابن


نەتەوە  |   12:18:28 2017-12-07  |   (793) جار خوێندراوەتەوە

كۆمپانیای جۆنۆن كە لە ماوەی رابردوودا ئەركی بەستنی پێوەری میكانیكیی ئاوی ماڵانی لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی‌و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان لە ئەستۆ گرتووە، رێنمایی هاووڵاتییان دەكات تا پێوەرەكە نەیبەستێت.
A+    A-


شكار رەزا بەرپرسی راگەیاندنی كۆمپانیاكە بە ماڵپەڕی دواڕۆژ-ی وتووە: بۆ ئەوەی پێوەری میكانیكی ئاوی ماڵان لەكاتی سەرماو بارینی بەفردا نەیبەستێت، پێویستە لە شوێنێكی گونجاودا دابنرێت كە دووربێت لە سەرما.

 

ئاماژەشی بەوە کردووە کە پێویستە پێوەرەكە بە كەرەستەو هەر مادەیەكی تری گونجاو كە شیاو بێت بۆ بەرگریكردن لە سەرما دابپۆشرێت، چونكە لەكاتی تێكچوون و تەقینی پێوەرەكەدا هاووڵاتیان خۆیان بەرپرسیاردەبن لە چاككردنەوەو گۆڕینی.

 

بەپێی سەرچاوەكانی كەشناسیش شەپۆلێكی سەرماو بارینی بەفر لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا روو لەشارەكانی هەرێمی كوردستان دەكات کە ساڵانە بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە بۆ ژێر سفر دەبێتەهۆی تەقینی بۆریی ماڵان.

















زۆرترین بینراوەکان