بڕو  رێژەی بارانبارینی دوێنێی هەرێم بەمجۆرە بوو


نەتەوە  |   11:47:39 2017-12-07  |   (290) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڕو رێژەی بارانبارینی دوێنێ ئاشکرا دەکات.
A+    A-


لەوبارەیەوە لە راگەیەندراوێکیدا ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بڕی بارانبارینی دوێنێی ناوچە جیاوازەكانی بڵاوكردۆتەوەو رایگەیاندووە کە لە مێرگەسوور زۆرترین بڕ باریووە كە 10.4 ملیمەتر بووە.

 

هەروەها ئەوەشی ئاشکراکردووە کە دوێنێ لە هەولێر 0.1 ملیمەتر و لە دهۆك 1.6 ملیمەترو لە زاخۆ 5.4 ملیمەترو لە بامەڕنێ 8.4 ملیمەتر باران باریووە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەش بەوە كراوە کە لەئامێدی 8.6 ملیمەترو لە ئاكرێ و دوكان 1.0 ملیمەتر و لە مێرگەسوور 10.4 ملیمەتر باران باریووە.

 

هەروەک ئەوەش روونکراوەتەوە کە لە باتوفە 5.4 ملیمەترو لە شاریا 1.0 ملیمەترو لە مانكێش 3.0 ملیمەتر و لەكانی ماسێ 3.4 ملیمەتر باران باریووە.

















زۆرترین بینراوەکان