پۆلیسه‌ كورده‌كان ئازادكران


نەتەوە  |   11:20:56 2017-12-07  |   (195) جار خوێندراوەتەوە

ئه‌و 17 پۆلیسه‌ كوردەی خورماتوو ئازادکران کە لەچەند رۆژی رابردوودا به‌هۆی‌ به‌شداریكردنیان له ریفراندۆمدا له‌لایه‌ن بە بڕیاری پۆلیسی‌ پارێزگای سەڵاحەدین ده‌ستگیركرابوون به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ یه‌كێتیش له ‌خورماتوو ورده‌كارییەکەی‌ ئاشكراده‌كات.
A+    A-


له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ حه‌سه‌ن بارام جێگری‌ لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ حه‌مرینی‌ یه‌كێتیی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانیی راگه‌یاندووە "دوای‌ ئه‌و بڕیاره‌ی‌ عیراق، 17 پۆلیسی‌ كوردی‌ دانیشتووی‌ قه‌زاكه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی‌ سەڵاحەدینەوە ده‌ستگیركران".

 

روونیشیکردۆتەوە کە له‌دوای‌ هه‌وڵه‌كانی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ خورماتوو و ناردنی‌ نووسراوی‌ كه‌فاله‌ت له‌لایه‌ن پۆلیسی‌ خورماتووه‌وه‌ بۆ پۆلیسی‌ سەڵاحەدین، سه‌رجه‌م ئه‌و پۆلیسانه‌ كه‌ ژماره‌یان 17 كه‌سه‌ ئازادكران".

 

بارام ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئه‌و پۆلیسانه‌ سه‌رجه‌میان دانیشتووی‌ قه‌زای‌ خورماتوون و كاتژمێر 12ی‌ شه‌وی‌ رابردوو ئازادكران و به ‌كه‌سوكاریان شادبوونه‌وه‌.

















زۆرترین بینراوەکان