قایمقامیه‌ت بۆ هاووڵاتیان: وریای ئەم جۆرە گۆشتە بن


نەتەوە  |   10:58:13 2017-12-07  |   (557) جار خوێندراوەتەوە

قایمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ لە په‌یامێكیدا کەئاراسته‌ی‌ هاووڵاتیانی‌ شاره‌كه‌ی کردووە سه‌باره‌ت به ‌گۆشتی‌ سه‌ر رێگه‌وبانه‌كان و لە مەترسییەک ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌.
A+    A-


به ‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ قایمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویکردۆتەوە، گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی ئەو فەرمانگەیە رایگه‌یاندووه‌ کە تیمەکانیان ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌شت سه‌ر ئاژه‌ڵی سه‌ربڕاودا گرتووه‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ له‌سه‌ر شه‌قام و شاڕێكان، به‌هاووڵاتیانی بفرۆشێت".

 

هەروەک ئه‌وه‌شی‌ روونکردۆتەوە کە پێشتر ئه‌و گۆشتفرۆشانه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌، ته‌نها له ‌كوشتارگه‌ی سلێمانی ئاژه‌ڵ سه‌رببڕدرێت و بەپێچەوانەوە رێگه ‌نادرێت گۆشتفرۆشه‌كان له ‌ماڵه‌كانیاندا ئه‌و كاره‌ بكه‌ن.

 

 هه‌روه‌ک رێگەش نادرێت بە فرۆشتنی گۆشت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ نادرێت کە مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستیی جێبه‌جێ ناكه‌ن".

 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی قایمقامیەت هۆشداریش دراوە له‌وه‌ی‌ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قام و شاڕێكاندا ده‌فرۆشرێت، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌رییه‌وه‌ پشكنینان بۆ ئه‌نجام نه‌دراوه‌و بەدەر له رێنماییه‌كان سه‌رده‌بڕدرێن و گۆشته‌كه‌ی مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌رانی دروستده‌كات.

هەروەها هۆشداریش دراوە لەوەی کە "خاوه‌نی‌ ئاژه‌ڵه‌كانیش روبه‌ڕوی‌ یاسا ده‌كرێنه‌وه‌".

 

















زۆرترین بینراوەکان