‌سلێمانی‌.. خۆپیشاندان لەم گەڕەکەوە ده‌ستیپێكرد


نەتەوە  |   10:41:40 2017-12-07  |   (348) جار خوێندراوەتەوە

دانیشتووانی‌ گه‌ڕه‌كێکی‌ سلێمانی‌ خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكردووەو هاتوچۆشیان له‌شه‌قامێکی‌ سه‌ره‌كی‌ داخستووە، هاووڵاتیانی ئەو گەڕەکەش هۆکاری خۆپیشاندانەکەیان ئاشکرا دەکەن.
A+    A-


ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 2017/12/7 دانیشتووانی‌ گه‌ڕه‌كی‌ هوانه‌ی ‌شاری‌ سلێمانی‌ خۆپیشاندانێکیان لە سنووری گەڕەکەکەیان دەستپێکردو شه‌قامی‌ هاتنیان له ‌تانجه‌رۆوه‌ بۆ سلێمانی‌ داخستووەو رێگه‌ی‌ هاتوچۆ نادەن.

 

لەبارەی هۆکاری خۆپیشاندانەکەشەوە هاووڵاتیانی‌ ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ و فه‌رمانگه‌ی‌ ئاوی‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن "ئێمه‌ ئاماده‌ین له‌سه‌ر ئه‌ركی‌ خۆمان ئاومان بۆ رابكێشرێت به‌و مه‌رجه‌ی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ئاو ئاومان پێ بدات".

 

هەروەک دەڵێن: "رێگه‌وبانه‌كانیان زۆر خراپه‌و كاره‌باشیان نییه‌، له‌و رووه‌شه‌وه‌ هۆشداریی ده‌ده‌ن کە به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له ‌ناڕه‌زاییه‌كانیان هەڵناگرن تائه‌وكاته‌ی‌ وه‌ڵامێكی‌ جدی‌ نه‌درێنه‌وه‌.

 

بەمەبەستی به‌دواداچوون بۆ کێشەی ئەو گەڕەکەش سه‌ربه‌ست عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ئاوی‌ سلێمانی‌ بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی-ی راگەیاندووە: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاویان پێنادرێت، چونكه‌ خانووه‌كانیان به‌شێوه‌ی‌ زیاده‌ڕه‌وی‌ دروستكراوه‌و به‌بڕیاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانیش خزمه‌تگوزاریی‌ خانووی‌ زیادڕه‌و ناگرێته‌وه‌".

















زۆرترین بینراوەکان