یه‌كێتیی مامۆستایان هۆشدارییەکی توند دەداتە ‌حكومه‌ت 


نەتەوە  |   10:32:28 2017-12-07  |   (690) جار خوێندراوەتەوە

بایكۆتی‌ هۆڵه‌كانی‌ خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و مه‌ترسی راگرتنی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ده‌كرێت یه‌كێتیی مامۆستایانیش هۆشداریی ده‌داته‌ حكومه‌ت بەگشتی و وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ بەتایبەتی.
A+    A-


لەوبارەیەوە مامۆستا عه‌تا ئه‌حمه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایان بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی-ی راگه‌یاندووە "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی‌ هه‌رێم له ‌چه‌ند رۆژی‌ داهاتوودا مووچه‌ی مانگی‌ ئه‌یلولی مامۆستایان دابین نه‌كات، ئه‌وا بایكۆتی‌ مامۆستایان له ‌هۆڵه‌كانی‌ خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌".

 

هەروەها دەڵێت: "حكومه‌تی‌ هه‌رێم زۆر بێ خه‌مه‌ له‌ئاست باشكردنی‌ گوزه‌رانی‌ مامۆستایان و سه‌رباری ده‌ستكارینه‌كردنی‌ "پاشه‌كه‌وتی‌ مووچه‌"، چاره‌كه‌ مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی‌ هاندانیش نادات".

 

ئەو بەرپرسەی یەکێتیی مامۆستایان دوا هۆشداریی دەداتە حکومەت و وەزارەت و ئاشكرای دەکات کە ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌په‌له‌ مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی‌ هاندانی مامۆستایان دابه‌شنه‌كات، بایكۆتی‌ خوێندن له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و جگه ‌له‌وه‌ش راگرتنی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه‌ یه‌كێكی‌ دیكه ‌ده‌بێت له ‌بژارده‌كانی به‌رده‌م مامۆستایان.

 

هەروەک ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوە کە ئه‌وان وه‌كو یه‌كێتیی مامۆستایان به‌رده‌وام به‌دواداچوونیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ كردووه‌، به‌ڵام دەڵێت: "باشكردنی‌ گوزاره‌نی‌ مامۆستایان له ‌ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیراندایه‌ نه‌ك وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌".

















زۆرترین بینراوەکان