دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 دەست پێدەکات


نەتەوە  |   09:25:51 2017-12-07  |   (10,496) جار خوێندراوەتەوە

وردبینی لە لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەدا کۆتایی هات و هەفتەی داهاتوودا خشتەی مووچەی مانگی ئەیلول رادەگەیەنرێت.
A+    A-


سەرچاوەیەک لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ماڵپەڕی باسنیوز-ی راگەیاندووە کە دوێنێ چوارشەممە 2017/12/6 وردبینیکردنی تەواو لە لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەدا کرا کە هەموو مانگێک بەو شێوەیە کاری تێدا دەکرێت.

 

روونیشیکردۆتەوە کە هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو، چەند رۆژێک دوای تەواوبوونی کاری وردبینییەکە، بە بڕیاری رابەر سدیق بریکاری وەزارەتی دارایی بەوەکالەت، دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان دەست پێدەکات و دەشڵێت: "هەفتەی داهاتوو خشتەی دابەشکردنی مووچە رادەگەیەندرێت و سەرەتا وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی مانگی 9ی پێدەدرێت".

 

هەروەک راگەیەندراوە کە بەهۆی ئامادەکردنی حیساباتی کۆتایی ساڵی دارایی 2017، وەزارەتی دارایی تا کۆتایی ئەم مانگە، مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەو دامەزراوەو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکات.

















زۆرترین بینراوەکان