وه‌زاره‌تی‌ دارایی له‌باره‌ی‌ مووچه‌ی‌ ئەم کەسانەوە روونکردنەوەو دڵنیایی دەدات


نەتەوە  |   09:00:14 2017-12-07  |   (2,539) جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆیه‌ك له‌باره‌ی‌ مووچه‌ی‌ ئەم توێژەوە دێتە دەنگ و سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش زانیاریی گرنگ لەو بارەیەوە ئاشكراده‌كات.
A+    A-


سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی داراییەوە بە ئێس ئێن ئێن- ی راگەیاندووە کە راییكردنی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی‌ له ‌دایكبوونیان یه‌كی‌ ته‌مموزی‌ 1954ەو له‌مانگه‌كانی‌ (ته‌مموز، ئاب و ئه‌یلول)ی ئه‌مساڵدا خانه‌نشینكراون، كاریان بۆ ده‌كرێت تا به‌زووترین كات مووچه‌ی‌ خانه‌نشینیان بۆ ببه‌سترێت.

 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژه‌شی‌ به‌وەداوە کە ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ مامه‌ڵه‌كانیان کۆتایی هاتووە به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێیان رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ هیچ مووچه‌یه‌كیان پێنادرێت تا مانگی‌ نیسانی ساڵی داهاتوو.

 

هەروەک جه‌خت‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كراوەتەوە کە به‌رنامه‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌یه‌ له ‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی، ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌كه‌ی له‌ئێستادا کۆتایی هات، ئەوا به‌شێوه‌ی‌ پاشكۆ مووچه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ مانگی ئاداری خانه‌نشینانی دیكه‌دا ده‌درێت نه‌ك بكه‌وێته‌ مانگی نیسان.

 

لەبارەی راگرتنی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ خانه‌نشینانیشەوە سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ دارایی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی‌ ره‌تكردۆتەوەو دەڵێت: "راییكردنی‌ مامه‌ڵه‌كان به‌رده‌وامه‌و هه‌وڵیش ده‌درێت به‌زوترین كات مامه‌ڵه‌كانیان کۆتایی بێت و له‌مانگی‌ نیسان ساڵی داهاتوودا بتوانین مووچه‌ی مانگی‌ ته‌مموزی ئه‌مساڵیان پێبده‌ین".

















زۆرترین بینراوەکان