نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا هاڕەی کردە خوارەوە


نەتەوە  |   08:43:14 2017-12-07  |   (285) جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوت بەراورد بە ئێوارەی دوێنێ و سەرلەبەیانیی دوێنێ گۆڕانکاریی زۆر گەورەی بەسەردا هاتووەو بە هەردوو جۆری برێنت و خاوەوە نرخێکی نزمی لە بازاڕی بۆرسەی نەوتدا تۆمارکرد.
A+    A-


سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2017/12/7 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت دابەزیی بۆ 61 دۆلارو 41 ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئێوارەی دوێنێ نرخی بەرمیلێک برێنت بە 62 دۆلارو 57 سەنت بوو و دوێنێ ئەم کاتانەش بە 62 دۆلارو 86 سەنت بووە.

 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی سوکی ئەمریکایی هاتۆتە سەر 56 دۆلارو 8 سەنت، کە ئێوارەی دوێنێ بە 57 دۆلارو 20 سەنت مامەڵەی پێوە کرابوو.

















زۆرترین بینراوەکان