ترەمپ بڕیارێكی گرنگی دەركرد


نەتەوە  |   22:06:35 2017-12-06  |   (229) جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڕیارێكی گرنگی دەركرد و سەرۆك وەزیرانی وەڵاتێكیش دەستخۆشی لێدەكات.
A+    A-

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئۆرشەلیم (قودس) ی وەك پایتەختی ئیسرائیل ناساند و داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی كرد كار بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس بكات.


دۆناڵد ترەمپ بە ئاماژەدان بەوەی هەوڵ بۆ ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دەدات رایگەیاند: "ئەمریكا پاڵپشتی لە دوو دەوڵەت دەكات بۆ ئیسرائیل و فەلەستین".


سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا وتیشی: "بڕیارێكی تایبەت بۆ چارەسەركردنی كێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دەدەم"، جەختی لەوەش كردەوە كە هەموو سەركردەیەكی ئەمریكی شكستیهێناوە لە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا بۆ ئۆرشەلیم. 


لای خۆشیەوە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، دەستخۆشی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دەكات بۆ ناساندنی ئۆرشەلیم (قودس) وەك پایتەختی ئیسرائیل و دەڵێت: " ئەمڕۆ رۆژێكی مێژوییە بۆ ئیسرائیل".


هاوكات ناوبراو داواشی لە وڵاتان كرد هاوشێوەی ئەمریكا پایتەختەكانیان لە تەلئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم بگوازنەوە.

















زۆرترین بینراوەکان