عەبادی پەیامێكی نوێی بڵاوكردەوە


نەتەوە  |   18:54:51 2017-12-06  |   (3,370) جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە نوسینگەی حەیدەر عەبادی پەیامێكی نوێی سەرۆك وەزیرانی عێراقی بڵاوكردەوە.
A+    A-

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 6/11/2017 نوسینگەی عەبادی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، سەركەوتنەكانی عێراق جیهان وەك موعجیزە باسی دەكەن، كە بە پشتیوانی فتوای عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق بە دەستهاتوون.


حەیدەر عەبادی هێمای بۆ ئەوەشكردووە، یەكخستنی عێراق و ڕێگریكردن لە دابەشبوونی هیچی كەمتر نییە لە سەركەوتن بەسەر چەكدارانی داعشدا.


سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەشێكی تری وتەكانیدا داوای هۆشیاركردنەوەی نەوەی نوێی كرد لە بیرو بۆچوونەكانی ڕژێمی بەعسی دیكتاتۆری و ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو تاوانانەی كە عێراقی پێدا تێپەڕی.


جەختیشی كردەوە لە پارێزگاریكردن لەو دەستكەوتانەی بەدەستهاتوون، چونكە قۆناغی داهاتوو قۆناغی بنیاتنانەوە و بەخشین دەبێت.


لە كۆتایشدا داوای ڕێگریكردنی كرد لەو كەسانەی كە ئەو بە "تایەفییەكان" ناویبردوون، كە دەیانەوێت وڵات وێران بكەن و ڕوونیشی كردەوە، هەمووان چاوەڕوانی ڕێوشوێنی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەكەن، بەڵام ئەوەی دەیانەوێت ئەنجامی بدەن لەسەر بنەمای زانیاری و بەڵگەی ورد بەڕێوەدەچێت.


جێی باسە لە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستانەوە لە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلولدا، پەیوەندییەكانی نێوان بەغداد و هەولێر ئاڵۆزی زیاتری تێكەوت و سوپا و حەشدی شەعبی كۆنترۆڵی ناوچە كێشەلەسەرەكانیان كردەوە و لە ئێستاشدا هەرێم چاوەڕوانی هەڵوێستی عێراقە بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
 

















زۆرترین بینراوەکان