پێدانی كارەبای نیشتمانی كەمتر دەبێتەوە 


نەتەوە  |   17:35:37 2017-12-06  |   (1,807) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند، خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بەرزبووەتەوە و چاوەڕوانی بەرزبوونەوەی زیاتریش دەكرێت.
A+    A-


ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبای نیشتمانی زۆر بووە بۆ 5500 مێگاواتە بەرزبووەتەوە.


ناوبراو رەتیكردەوە بەرهەمهێنانی كارەبا كەمیكردبێت ‌و وتی "بەرهەمهێنانی كارەبا وەك پێشترە‌و نزیكەی 2500 مێگاواتە، بەڵام رۆژ لە دوای رۆژ خواست زیاتر بەرزدەبێتەوە ‌و پێشبینی دەكەین هەفتەی داهاتوو خواست بگاتە شەش هەزار مێگاوات، بەوەش پێدانی كارەبای نیشتمانی كەمتر دەبێتەوە لەوەی ئێستا هەیە".


جێی باسە، وەزارەتی كارەبا نزیكەی یەك ملیۆن و 500 هەزار هاوبەشی هەیە، لە وەرزە گەرم ‌و ساردەكاندا لەبەر زۆری بەكارهێنانی كارەبا ‌و بەرزبوونەوەی خواست، پێدانی كارەبای نیشتمانی كەمدەكات ‌و ئێستاش نزیكەی هەشت كاژێر كارەبای نیشتمانی دەدرێتە خەڵك.
 

















زۆرترین بینراوەکان