تایبەتمەندییەكی نوێ و سەرنج راكێش بۆ ئینستاگرام زیاد كرا


نەتەوە  |   16:34:42 2017-12-06  |   (229) جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسانی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام تایبەتمەندییەكی نوێ و سەرنجراكێشیان بەو تۆڕە زیاد كرد.
A+    A-

 

دوێنێ سێشەممە 5/12/2017، بەرپرسانی ئینستاگرام، تایبەتمەندیی ئەرشیفكردنی ستۆرییەكانی نێو ئینستاگرامی بەردەست كرد، كە لەمەودوا بەكارھێنەرانی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە دەتوانن، دوای ئەوەی وێنە و ڤیدیۆكانیان لەنێو ستۆریی ئینستاگرامەكەیان بڵاوكردەوە و 24 كاتژمێر تێپەڕی، كام وێنە و ڤیدیۆی خۆیان پێویست بێ، ئەرشیفی بكەن.


خزمەتگوزارییەكە بەوشێوەیەیە ئەگەر وێنەیەك، یان ڤیدیۆیەكت لە بەشی ستۆریی ئینستاگرام بڵاو كردەوە، دوای 24 كاتژمێر ئینستاگرام بەشێوەیەكی خۆكاری لێت دەپرسێت، كە وێنە و ڤیدیۆكان بسڕدرێنەوە، یان ئەرشیفیان دەكەیت، ئینجا لەو كاتەدا دەتوانی ئەرشیفیان بكەیت.

















زۆرترین بینراوەکان