ھونەرمەندێكی ناسراوی كورد بینایی چاوەكانی لەدەست دەدات


نەتەوە  |   16:24:57 2017-12-06  |   (2,237) جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندێكی ناسراوی كورد بە بڵاوكردنەوە گرتە ڤیدیۆیەك ئاشكرای دەكات، كە ھەستی بینینی چاوەكانی لەدەست دەداوە و "لەئێستادا هیچ شتێك نابینێت".
A+    A-

 

پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 6/12/2017 شێرزاد ئەحمەد، ناسراو بە (شێرۆ)، ئەكتەری كۆمیدی و وێنەگر، بەبڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رایگەیاندووە بینایی چاوی لەدەست داوە و چاوەكانی ھیچ شتێك نابینن. 


ئەو هونەرمەندە داوا لە ھاوڕێ و ھەوادارەكانی دەكات، دوعای بۆ بكەن، بۆ ئەوەی چاوی چاك ببێتەوە و بتوانێت بە ئاسانی دەوروبەری ببینێت. 


جێی باسە شێرزاد ئەحمەد، خەڵكی شاری ھەولێرە، وەك ئەكتەر بەشداریی چەندین فیلمی كردووە، ھەروەھا كاری وێنەگرتنیشی بۆ چەندین فیلم و بەرنامەی تەلەفزیۆنی ئەنجامداوە، بەڵام چەند ساڵێكە بەشداری لە ھیچ فیلم و درامایەكدا نەكردووە.
 

















زۆرترین بینراوەکان