نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی موچەی مانگی 9 دەخرێتەڕوو


نەتەوە  |   16:00:23 2017-12-06  |   (15,822) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كاری وردبینی لە لیستی مووچەی وەزارەتێكی هەرێمی تەواو كردووە و دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلول دەكات.
A+    A-

 

ماڵپەڕی باسنیوز لەزاری سەرچاوەیەكی دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 6/12/2017، لە وەزارەتی دارایی، وردبینیكردنی تەواو لە لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەدا كرا كە هەموو مانگێك بەو شێوەیە كاری تێدا دەكرێت.


ئاماژەی بەوەشكردووە، هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو، چەند ڕۆژێك دوای تەواوبوونی كاری وردبینییەكە، بە بڕیاری بریكاری وەزارەتی دارایی، دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات.


 وتیشی: هەفتەی داهاتوو خشتەی دابەشكردنی مووچە ڕادەگەیەندرێت و سەرەتا وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی مانگی 9ی پێدەدرێت.


هاوكات بەپێی زانیارییەكان بەهۆی ئامادەكردنی حیساباتی كۆتایی ساڵی دارایی 2017، وەزارەتی دارایی تا كۆتایی ئەم مانگە، مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و دامەزراوە و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەش دەكات.
 

















زۆرترین بینراوەکان