واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مان پێشخرا


نەتەوە  |   15:17:09 2017-12-06  |   (830) جار خوێندراوەتەوە

واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ پێشخراو پرۆسه‌كه‌ش له رێگه‌ی‌ ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ بەڕێوە دەچێت، نووسینگەی حکومەتیش لەوبارەیەوە روونکردنەوە دەدات.
A+    A-


نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ حكومه‌تی‌ عیراق له ‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عیراق له ‌دانیشتنی‌ ئاسایی خۆیدا ده‌نگی له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ بڕیاڕی‌ ژماره‌ 347 ی‌ ساڵی‌ 2017ی‌ تایبه‌ت به ‌واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دا.

 

ئەگەرچی وابڕیاربوو رۆژی‌ 2018/5/15 پرۆسەی هه‌ڵبژادنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عیراق (پەرلەمان) بەڕێوەبچێت، به‌ڵام له ‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیراندا وادەکە سێ رۆژ پێشخراوه‌و بڕیاردراوه‌ ڕۆژی‌ 2018/5/12 پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

 

ئه‌و بڕیاره‌ش له‌كاتێكدایه‌ حكومه‌تی‌ عیراق رۆژی‌ 30 تشرینی‌ دووه‌می‌ ئه‌مساڵ رایگه‌یاندبوو، پێویسته‌ كه‌شێكی‌ له‌بارو ئاماده‌كاریی باش بۆ ئه‌نجامدانی‌ پڕۆسه‌كه‌ بكرێت و ده‌نگدانیش به ‌سیستمی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ ده‌بێت.

















زۆرترین بینراوەکان