به‌رمیلێك نه‌وتی بێ به‌رامبه‌ر ده‌درێت به‌م خێزانانه‌


نەتەوە  |   15:01:06 2017-12-06  |   (608) جار خوێندراوەتەوە

عیراق بڕیاریدا به‌رمیلێك نه‌وت به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆ هه‌ر خێزانێكی ئەم دوو ناوچەیەی هەرێم دابینبكات و له‌چه‌ند رۆژی داهاتووشدا ئەو بەرمیلە نەوتە خۆڕاییە دابه‌شده‌كرێت.
A+    A-

 

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌نراوێكی‌ نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی د. دەرباز محەمەد وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق  بڕیارێکی دەرکردووە کە له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆیان وه‌كو وه‌زاره‌ت به‌رمیلێك نه‌وت بۆ هەر خێزانێكی (هه‌ڵه‌بجه‌، ده‌ربه‌ندیخان، ناحیه‌ی قۆره‌توو ناحیه‌ی مه‌یدان) دابین بكرێت.

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە: " له‌سه‌ر بودجه‌ی ئەو وه‌زاره‌تە بڕی 250 ملیۆن دینار بۆ فراوانكردن و چاككردنی ئه‌و خوێندنگه‌یانه‌ی‌ كه‌لارو كفری ته‌رخانده‌كرێت كه‌ خوێندكارانی ئاواره‌ی خورماتووی تێدا ده‌خوێنن".

















زۆرترین بینراوەکان