عەبادی رەزامەندیی نیشاندا بۆ دروستكردنی فڕۆكەخانەیەكی مەدەنی لەم شارەی کوردستان


نەتەوە  |   14:42:12 2017-12-06  |   (2,163) جار خوێندراوەتەوە

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق، رەزامەندیی نیشاندا لەسەر دروستكردنی فڕۆكەخانەیەكی مەدەنی لە شارێکی تری کوردستان.
A+    A-


ئەمڕۆ چوارشەممە، نیازی معماری ئۆغلۆ پەرلەمانتاری عیراق، لەلێدوانێکیدا بە ماڵپەڕی سۆمەریەنیوز- ی راگەیاندووە کە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق رەزامەندی نیشانداوە لەسەر دروستكردنی فڕۆكەخانەیەكی مەدەنی لە شاری كەركوك و رێنماییشی دەركردووە بۆ دەستكردن بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە.

 

بەگوێرەی لێدوانەکەی ئەو پەرلەمانتارە تورکمانە بڕیارە مانگی ئەیلولی ساڵی 2018 فڕۆکەخانەکە تەواوبكرێت.

 

راشیگەیاندووە بە جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیە، جووڵەیەكی ئابووریی لە كەركوك دروست دەبێت، وێڕای پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی گواستنەوە بۆ پارێزگاكانی دیكەی عیراق و وڵاتانی دەرەوە.

 

هەروەک ئاشكراشیكردووە کە بودجەی پێویست بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە لە بودجەی یەدەگ تەرخانكراوە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە کە پێشتر حكومەتی عیراق بڕیاریدابوو بە گۆڕینی فڕۆكەخانەی حوڕییەی سەربازیی كەركوك بۆ فڕۆكاخانەیەكی مەدەنی نێودەوڵەتی.

















زۆرترین بینراوەکان