پرۆژەیەك لە سلێمانی دەکرێت بە ناوی حەسەن زیرەكەوە


نەتەوە  |   13:42:44 2017-12-06  |   (193) جار خوێندراوەتەوە

بەپێی نووسراوێك کە ئاراستەی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی کراوە داواکراوە یەكێك لە پرۆژەکانی شاری سلێمانی بکرێت بەناوی هونەرمەندی ناسراوی كورد حەسەن زیرەكەوە.
A+    A-


خەلیل عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێمی كوردستان، بە نووسراوەكی  فەرمیی دیوانی وەزارەت ئەو داوایەی لە شارەوانی کردووەو تێیدا هاتووە: "بەهۆی ئەو خزمەتە زۆرەی كە بە موزیك و هونەری كوردی كردووە، ئەوە دەهێنێ یەكێك لە باخچەكانی شاری سلێمانی بە ناوی هونەرمەند حەسەن زیرەكەوە بكرێت".

 

لای خۆیشییەوە سەردەشت رەفیق، بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی (خەڵك)ی راگەیاندووە تائێستا نووسراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەتی رۆشنبیرییان بەدەست نەگەشتووە.

 

ئاماژەشی بەوە كردووە کە ئەوان كێشەیان نییە لەوەی باخچە بە ناوی ئەو هونەرمەندەوە بكەن و پێیانوایە ئەگەر باخچەیەك هەبێت ئامادەن بیكەن بەناوی ئەو هونەرمەندە یان لە پاركی ئازادی پەیكەرێكی بۆ دادەنێن.

 

















زۆرترین بینراوەکان