به‌غدا لەم کاتەدا پاره‌ی‌ ته‌رخانكراو بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم زیادده‌كات


نەتەوە  |   08:52:28 2017-12-06  |   (2,491) جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێک روونکردنەوە لەسەر بڕگەیەکی رەشنووسی بودجە دەدات کە تێیدا بەغدا پابەند دەکات بە زیادکردنی بڕی تەرخانکراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
A+    A-


لەوبارەیەوە پەرلەمانتار عه‌بدولقادر محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ دارایی له ‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران لە فراکسیۆنی یەکێتی بە ئێس ئێن ئێن-ی راگه‌یاندووە، "له‌ڕه‌شنوسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا بڕگه‌یه‌ك هاتووه‌ كه‌ به ‌ماده‌ی‌ 39 ناوی ده‌برێت و تایبه‌ته‌ به ‌ته‌رخانكردنی‌ به‌شه‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم".

 

ئەو پەرلەمانتارە لەو لێدوانەیدا ئه‌وه‌ی خستۆتەڕوو، کە ئه‌گه‌ر پشكی‌ هه‌رێم بۆ مووچه‌ دووچاری‌ كورتهێنان بوو، ئه‌وا حكومه‌تی‌ عیراق ده‌توانێت بودجه‌ی پێویست بۆ هه‌رێم ته‌رخانبكات و ئەو بڕە زیادبكات.

 

ئاشكراشیكردووە ئه‌گه‌ر هه‌رێم به‌په‌له‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتن له‌سه‌ر كێشه‌كانی‌ نه‌كات، هه‌ركات پڕۆژه‌یاساكه‌ خوێندنه‌وه‌ی بۆكراو ده‌ست به ‌په‌سه‌ندكردنی كرا، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاره‌ عه‌ره‌به‌كانه‌وه‌ ئه‌و بڕگه‌یه‌ لاده‌برێت كه‌ ئه‌وه‌ش واده‌كات ئه‌گه‌ر هه‌رێم گرفتی‌ دابینكردنی‌ مووچه‌ی‌ هه‌بێت، نه‌توانێت په‌نا بۆ به‌غدا بباتەوە.

 

هۆشداریش دەدات لەوەی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی دانراوه‌ له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمه‌، به‌ڵام حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌بێت به‌په‌له‌ سه‌ردانی به‌غدا بكات و رێككه‌وتن له‌سه‌ر نه‌وت و مووچه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدادا بکات.

















زۆرترین بینراوەکان