گۆڕانكاری لەموچەی بەشێك لەفەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت


نەتەوە  |   21:42:54 2017-12-05  |   (2,546) جار خوێندراوەتەوە

لەپێناو هاوكاری كردنی حكومەت، گۆڕانكاری لە موچەی بەشێك لە فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت.
A+    A-

 

نازم كەبیر جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەكان لەپەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، بەرپرسانی ئاسایشی حكومەتی هەرێم خۆیان وتویانە ئامادەن هاوكاری حكومەتی هەرێم بكەن و ئەوانیش وەك كارمەندانی دیكەی حكومەت بەشێك لە مووچەكانیان پاشەكەوت بكرێت.


نازم كەبیر لە درێژەی لێدوانەكەی بۆ ماڵپەڕی خەڵك وتیشی: هێشتا هەر دەنگۆیە و نەبووە بە بڕیار، لە لیژنەی ناوخۆیش لە پەرلەمان باسنەكراوە.


هێمای بۆ ئەوەشكرد، "نازانرێت دەنگۆكە دەبێتە بڕیار یان نا، بەڵام تائێستا هەر ئەوەندە هەیە، خۆیان وتویانە ئامادەن بەشداری بكەن وەك فەرمانبەران و كارمەندانی دیكە".


جێی باسە هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان جگە لە پۆلیس، مووچەكانیان بەبێ پاشەكەوت وەردەگرن، كە بریتین لە هێزەكانی دژەتیرۆر، ئاسایش، ئەنجومەنی ئاسایش، هەواڵگری، چەند هێزێكی دیكە.
 

















زۆرترین بینراوەکان