عەبادی كۆتا قسە لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات


نەتەوە  |   20:08:12 2017-12-05  |   (18,461) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك وەزیرانی لەمیانەی كۆنفرانسی هەفتانەی رۆژنامەوانییدا كۆتا قسە لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم كرد.
A+    A-

 

ئەمڕۆ سێشەممە 5ی كانوونی یەكەمی 2017 لەدوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق حەیدەر عەبادی، لەمیانەی كۆنفرانسی هەفتانەی رۆژنامەوانییدا، پابەندبوونی بەغدای بە رەوانەكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دووپاتكردەوە و وتی: وەك هەنگاوی یەكەم، موچەی فەرمانبەرە راستەقینەكان دەنێرین.


راشیگەیاند:"لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێویستی بە وردبینیكردن هەیە بۆ ئەوەی فەرمانبەری راستەقینە لە موچەخۆری وەهمی و بندیواری حزبەكان جیابكرێتەوە، وەك هەنگاوی یەكەمیش كار بۆ رەوانەكردنی موچەی فەرمانبەرە راستەقینەكان دەكەین".


سەرۆك وەزیرانی عیراق هێمای بۆ ئەوەشكرد، لەناو هەرێمی كوردستانەوە داوامان لێكراوە موچە بەم شێوەیەی ئێستا دابەش نەكەین، كە ئێستا لە هەرێمی كوردستان كاری پێدەكرێت و بەشی زۆریان فەرمانبەری راستەقینە نین و لە دام و دەزگا حكومییەكان خزمەت ناكەن.
 

















زۆرترین بینراوەکان