رۆژێك پشووی فەرمی راگەیەندرا


نەتەوە  |   18:23:03 2017-12-05  |   (12,413) جار خوێندراوەتەوە

حكومەت بڕیاری لە رۆژێكی پشوو داوە و لەسەرجەم دام و دەزگاكانی هەرێم دەكرێتە پشووی فەرمی.
A+    A-

 

لەوبارەیەوە خالید ئەلبێرت، بەڕێوەبەری كاروباری مەسیحییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ڕایگەیاند، بە بۆنەی لە دایكبوونی حەزرەتی مەسیح، ڕۆژی پێنج شەممە 25/12/2017  لە سەرجەم فەرمانگەكانی هەرێمی كوردستان، دەكرێتە پشوو.


ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پشووە تەنها بۆ فەرمانبەرانی مەسیحی نییە، بەڵكو بۆ هەموو فەرمانبەرانی كوردستانە.


بەڕێوەبەری كاروباری مەسیحییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف، رونیشیكردەوە، بە بڕیاری پەرلەمان و حكوومەت ئەو ڕۆژە كراوەتە پشووی فەرمی.
 

















زۆرترین بینراوەکان