كێشەی موچەی ژمارەیەك فەرمانبەر چارەسەر دەكرێت


نەتەوە  |   15:47:10 2017-12-05  |   (2,440) جار خوێندراوەتەوە

دوای‌ گردبوونەوەی فەرمانبەرانی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ كەركوك بەهۆی خەرجنەكردنی موچەكانیان، ئەندامێكی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاكە مژدیەك دەداتە ئەو فەرمانبەرانە.
A+    A-

 

ئەحمەد عەسكەری‌، ئەندامی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ كەركوك، ‌ رایگەیاند، "بەهۆی‌ دەوام نەكردنی رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگای كەركوك، كێشە بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەرانی‌ ئەنجومەن دروستبووە".


ناوبراو وتیشی: لەلایەن ئەنجومەنی‌ پارێزگاوە دەسەڵاتی‌ وەرگرتنی‌ پارەی‌ ئەو فەرمانبەرانە لە سەرۆكی‌ ئەنجومەن سەندراوەتەوەو دراوە بە ئەندامێكی‌ لیژنەی‌ دارایی، بەڵام ئەو بانكەی‌ كە پارەكەی‌ لێوەردەگیرێت، ئامادە نەبووە موچەی ئەو فەرمانبەرانە خەرج بكات بە هۆكاری‌ ئەوەی‌ هیچ نوسراوێكی‌ فەرمیان بە دەست نەگەیشتووە بەدورخستەوەنەوە سەرۆكی‌ ئەنجومەن لە پۆستەكەی‌.


هێمای بۆ ئەوەش كرد، بۆ چارسەركرنی‌ ئەو كێشەیە، چەكی‌ پارەكەمان بۆ رێبوار تاڵەبانی ناردووە كە ئێستا لەهەولێر نیشتەجێیە، بۆئەوەی واژۆی لەسەر بكات و پارەكە لە بانك وەربگیرێت.

















زۆرترین بینراوەکان