ماسنجه‌ر كێشه‌ی تێده‌كه‌وێت


نەتەوە  |   15:23:22 2017-12-05  |   (201) جار خوێندراوەتەوە

خزمەتگوزاریی ماسنجەر لە فەیسبووک کێشەی تێکەوتووەو کۆمپانیاکەش لە هەوڵی چارەسەر کردنیدایە، لەبارەی کێشەکەشەوە زانیاریی نوێ ئاشکرا دەکرێت.
A+    A-


له‌چه‌ند وڵاتێك خزمه‌تگوزاریی ماسنجه‌ر له‌ تۆڕی کۆمەڵایەتیی فه‌یسبوك كێشه‌ی تێده‌كه‌وێت و به‌شداربووان ناتوانن نامه‌ بنێرن و وه‌ریشیبگرن کە عیراقیش یەکێکە لەو وڵاتانە.

 

له‌كاتی ناردنی نامه‌ به ‌خزمه‌تگوزاریی ماسنجه‌ر له‌فه‌یسبوك هێمای نه‌گه‌یشتنی نامه‌كه‌ نیشانده‌دات و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات جارێكی تر هه‌وڵ بده‌ره‌وه‌.

 

كۆمپانیای فه‌یسبوكیش له ‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌دان، تا جارێكی تر ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ پێشكه‌ش به‌ به‌شداربووانیان بكه‌نه‌وه‌.

 

 

















زۆرترین بینراوەکان