فەرمانی دەستگیركردنی سەرۆكی پێشووی كەتەلۆنیا هەڵدەوەشێنرێتەوە


نەتەوە  |   14:23:35 2017-12-05  |   (167) جار خوێندراوەتەوە

دادگای باڵای ئیسپانیا فەرمانی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیركردنی سەرۆكی لەكارلادراوی هەرێمی كەتەلۆنیای ئیسپانیا هەڵوەشاندەوە.
A+    A-


ئەمڕۆ سێشەممە 2017/12/5 دادگای باڵای ئیسپانیا دوای لە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی پێشووتری دادگای دەستووریی ئەو شانشینەدا رایگەیاند: "كارلۆس پوگدیمۆنت سەرۆكی لەكارلادراوی هەرێمی كەتەلۆنیا ئاماژەی بەوە داوە كە دەیەوێت لەگەڵ چوار لە ئەندامانی كابینەكەی بگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیا.

 

جێی ئاماژەیە دوای کاردانەوەکانی ئیسپانیا لەبەرامبەر راگەیاندنی سەربەخۆیی ئەو هەرێمە، سەۆکی هەرێمەکە و ژمارەیەک لە هاوکارو ئەندامانی کابینەکەی حکومەتی خۆجێیی کەتەلۆنیا پەنایان بردبووە بەر بەلجیكا ".

















زۆرترین بینراوەکان