سارپ لە ژیانی راستەقینەیدا چاوەڕێی ئەم مەترسییەیە لەسەر ژیانی


نەتەوە  |   19:05:48 2017-12-04  |   (470) جار خوێندراوەتەوە

ئەکتەری بەناوبانگی تورکیا چەتای ئۆڵسۆی کە لە درامای "لەناوەوە"دا رۆڵی سارپ بەرجەستە دەکات لەژیانی راستەقینەدا لەبەردەم هەڕەشەی مەترسییەکەدایە،
A+    A-

 

سارپ لە ساڵی 2013 دا لەگەڵ 38 هونەرمەندو ئەکتەری دیکەی تورکیادا بە تۆمەتی بازرگانی یان بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان تۆمەتبارکراو بۆ چەند رۆژێک دەستگیرکرا.

 

ئەگەرچی بە بڕیاری دادگا ژمارەیەکی زۆر لەو هونەرمەندانە ئازادکران دوای ئەوەی هیچیان بەسەردا ساغ نەبۆوە، بەڵام هەندێکیان حوکم دران و هەندێکیشیان لەبەر نەبوونی بەڵگەی پێویست بە کەفالەت ئازادکران، بەڵام دۆسێکانیان بە کراوەیی ماوەتەوەو هێشتا داواکاری گشتی لێکۆڵینەوەیان تێدا دەکات.

 

یەکێک لەوانەی دۆسێکەی دانەخراوە سارپ-ەو ئەگەری هەیە ئەگەر تۆمەتەکەی بەسەردا ساغ ببێتەوە، ئەوا دادگا سزای لە 1- 5 ساڵ زیندانیی بەسەردا بسەپێنێت.

 

چەتای ئۆڵسۆی لە 1990/9/23 لە ئیستانبوڵ لەدایک بووە، لە بنەچەدا دایکی خەڵکی بۆسنەیەو باوکیشی بولگاریی بەڕەچەڵەک تورکە، لە هەژدە ساڵییەوە وەک نمایشکاری جلوبەرگ دەرکەوتووەو لە ساڵی 2010دا نازناوی باشترین نمایشکاری جلوبەرگی وەرگرتووەو لە ساڵی 2011ەوە لەبواری نواندندا کار دەکات و لە دیارترین ئەو کارە درامییانەش کە بەشداریی تێدا کردووە "ناوم نا فەریحە، هەڵۆکانی ئەنادۆڵ، هەڵکشان و داکشان، لەناوەوە".

















زۆرترین بینراوەکان