كوژرانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح پشتڕاستكرایەوە


نەتەوە  |   16:37:23 2017-12-04  |   (644) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی یەمەن، كوژرانی سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتەی پشتراستكردەوە کە بە دەستی چەكدارە حوسییەكان کوژراوە.
A+    A-


بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی یەمەن، كوژرانی ناوبراو دوای شەڕێكی قورسی حوسییەكان و لایەنگرانی حزبی كۆنگرەی میللی یەمەن دێت لە ناوچەی سەنعای پایتەخت.

 

بەپێی هەواڵێكی "روسیا الیوم"، دوای ئەوەی ماڵەكەی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح لە شاری سەنعا-ی پایتەخت  كراوەتە ئامانج و تەقێندراوەتەوە، ناوبراو زیندووبووەو دواتر لەرێگەی قەناسەوە كوژراوە.

 

هاوكات، حزبی كۆنگرەی میللی یەمەن كە بە لایەنگرانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح ناسراون وایان بڵاوکردۆتەوە، كە لەكاتێكدا ناوبراو ویستویوێتی بەرەو زێدی خۆی بڕوات لە ناوچەی سەنحان كە 40 كیلۆمەتر لە سەنعاوە دوورەو دەکەوێتە باشووری ئەو شارەوە،  لەلایەن حوسییەكانەوە راگیراوەو بەرەو شوێنێكی نادیار رفێندراوەو دواتریش هەرلەوێ گوللەباران كراوە.

 

بەڵام بەگوێرەی ئەو وێنەو ڤیدیۆیانەش کە حوسییەكان بڵاویانكردۆتەوە، شوێنەواری فیشەك بەسەری ساڵحەوە دەبینرێت.

















زۆرترین بینراوەکان