براکەی میسی بە تۆمەتێکی مەترسیدار دەستگیردەکرێت


نەتەوە  |   15:54:08 2017-12-04  |   (248) جار خوێندراوەتەوە

برا گەورەکەی میسی بە تۆمەتێکی مەترسیدار دەستگیرکراوەو بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەش تا رۆژت دادگاییەکەی دەبێت لە زیندان بمێنێتەوە.
A+    A-


دادگای شاری رۆزاریۆی ئەرجەنتین بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ رۆدیگۆ میسی برا گەورەی لیونێل میسی ئەستێرەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بەرشەلۆنە دەرکرد، بەھۆی ئەوەی کە بە شێوەی نایاسایی و بێ مۆڵەت چەکی هەڵگرتووە.

 

هەر لەوبارەیەشەوە دادگای ئەو شارە بڕیاری داوە تا رۆژی 2017/12/23  ناوبراو لە زیداندا بمێنێتەوە تاکاتی دادگاییکردنەکەی.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ماوەیەک لەمەوبەر لەسەر کەشتییەکەی رۆدیگۆ میسی لە شاری رۆزاریۆ، کەسێک کوژراوەو ئەوەش گومانی دادگاو پۆلیسی بەلای ئەوەدا راکێشاوە کە دەشێت براکەی میسی ئەو کارەی کردبێت بۆیە بڕیاری زیندانیکردنەکەی بۆ دەرکراوە.

















زۆرترین بینراوەکان