رێگایەكی سەرەكی داخرا


نەتەوە  |   13:30:18 2017-12-04  |   (1,256) جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە جارێكی تر رێكای سەرەكی نێوان دوو ناوچە داخرایەوە..
A+    A-

 

بەهۆی شەڕی داعشەوە لە ساڵی 2014وە رێگەی سەرەكی نێوان ناحیەی سەعدیە و جەلەولا داخرا، 26ی تشرینی دووەمی 2017 سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە یاوەری پارێزگاری دیالە و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە و فەرماندەی ئۆپراسیۆنی دیجلە و بەرپرسی هێزە ئەمنییەكانی دیالە سەردانی هەردوو ناحییەكەیان كرد و بریاردرا بەكردنەوەی ئەو ڕێگەیە.


بەڵام بەپێی زانیارییەكان ئەمڕۆ دووشەممە 4/12/2017 جاریكیتر بە لێدانی ساتر ئەو رێگەیە داخرا و هۆكارەكەشی دیار نیە.


جێی باسە ئەو رێگەیە رێگەیەكی گرنگە بۆ هەردوو ناحیەكە و دەكەوێتە نزیك گوندی مەرجانە لەباكوری رۆژهەڵاتی بەنداوی حەمرین.
 

















زۆرترین بینراوەکان