ئەمڕۆ دیاردەیەكی گەردوونی روودەدات


نەتەوە  |   11:06:08 2017-12-04  |   (1,009) جار خوێندراوەتەوە

چاودێرانی گەردونی ڕایانگەیاندووە، چاوەرێ دەكرێت ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە چەند ناوچەیەكی جیهانی دیاردەیەكی گەردوونی رووبدات.
A+    A-

 

چاودێرانی گەردونی ڕایانگەیاندووە، چاوەرێ دەكرێت ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە چەند ناوچەیەكی جیهانی دیاردەی مانگی گەورە ببینرێت و كە دیمەنێكی ناوازە دەداتە ئاسمان.


دیاردەی دەركەوتنی مانگی گەورە دیاردەیەكی گەردونییە و ماوەی جارێك دەبیندرێت، كە تیادا مانگی گەورەتر لە قەبارەی خۆی دەبینرێت و ئەمەش ئەو كاتە دەبێت كە مانگ لە نزیكترین خاڵیدایە لەگەڵ زەویدا و كە دووریەكەی ٣٦٠ كیلۆمەترە.


لەكاتی دیاردەی دەركەوتنی مانگی گەورە، مانگ بە ڕێژەی ٧% لە قەبارەی خۆی گەورەتر دەرەكەوێت و هەروەها بە ڕێژەی ١٦% ڕووناكییەكەی زیاد دەكات و زۆربەی جار ئەم دیاردەیە لە مانگی ١٢ ڕوودەدات.


لە كاتی ڕوودانی دیاردەكەش ملیۆنان كەس لە چاودێری دەكەن و بە یەكێك لە دیمەنە ناوازەكانی گەردونی دادەنێن.


 

















زۆرترین بینراوەکان