حكومەت بڕیاری لە دامەزراندن بۆ ساڵی داهاتوو داوە


نەتەوە  |   09:04:26 2017-12-04  |   (418) جار خوێندراوەتەوە

حكومەت بڕیاری لە دامەزراندن بۆ ساڵی داهاتوو لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاكانی داوە.
A+    A-

 

پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی داھاتووی عیراق كە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە ئامادە كراوە كەموكوڕیی زۆری تێدایە، دوێنێش، كە بڕیار بوو خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت، نەكرا و پێدەچێت بگەڕێنرێتەوە بۆ حكومەت.


جگە لەو كێشە گەورانەی لە پرۆژە یاساكەدا ھەیە وەك كەمكردنەوەی بەشی ھەرێمی كوردستان و تەرخان نەكردنی ھیچ بڕە پارەیەك لە بودجە (جگە لە بەشێكی قەرزەكان) بۆ ئاوەدان كردنەوەی ناوچەكانی شەڕ و بڕینی پارەی پترۆ دۆلار لە پارێزگاكان، كێشەی دیكەشی ھەیە.


یەپێی زانیارییەگان یەكێك لەو گرفتانەی ناوپرۆژە یاساكە، تەرخان نەكردنی ھیچ بڕە پارەیەكە بۆ پلە وەزیفییە نوێیەكان، واتە بەگوێرەی پرۆژە یاسایی بودجە، لە ساڵی داھاتوودا ھیچ كەسێك لە عیراق لە ھیچ فەرمانگە و دامەزراوەیەكی حكومی دانامەزرێت. 


جێی باسە بودجەی ساڵی داھاتووی عیراق نزیكی 85 ملیار دۆلارە، لەو بڕەش نزیكی 34 ملیار دۆلاری وەك بودجەی سیادی ناسێنراوە، كە ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەییە بەراورد بە ساڵانی 2003 تا 2017. لە كاتێكدا دۆخی ئاسایشی عێراق بەرەو ئارامی دەچێت و شەڕ لە زۆرینەی ناوچەكانی ئەو وڵاتە كۆتایی ھاتووە.
 

















زۆرترین بینراوەکان