داوا دەکرێت رێگە بەم کەسانە بەدرێت خۆیان بۆ پەرلەمان کاندید بکەن


نەتەوە  |   16:46:39 2017-12-03  |   (307) جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەك پەرلەمانتار لە هەوڵی زیادكردنی بڕگەیەكدان بۆ یاسای هەڵبژاردنەكان و پەرلەمانتارێکی کوردیش لە بەغدا وردەکاریی ئەو هەوڵە رووندەکاتەوە.
A+    A-


شوان داودی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە "لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێكی دیكەدا داوایانكردووە بڕگەیەك بۆ یاسای هەڵبژاردنەكانی عیراق زیادبكرێت كە لەئێستادا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت بەمەبەستی پەسەندكردنی.

 

لەبارەی ئەو بڕگەیەشەوە داودی بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: "داوامانکردووە هەر هاووڵاتییەك كە جگە لەرەگەزنامەی عیراقی، خاوەنی رەگەزنامەیەكی دیكەی بیانی بێت، بۆی نییە خۆی بۆ ئەندامێتی پەرلەمان كاندید بكات".

 

ئەو پەرلەمانتارە هۆكاری داواكەشیانی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە كە زۆرێك لەو پەرلەمانتارانەی رەگەزنامەی بیانییان هەیە، زۆربەی كاتەكانیان لە دەرەوەی عیراق بەسەر دەبەن و راشیگەیاند:" پێوستە پەرلەمانتار نوێنەری گەل بێت و لەناو ئێش و ئازارەكانی خەڵكدا بێت".

 

هەروەها دەڵێت: "سوودێكی دیكەی زیادكردنی ئەو بڕگەیە بۆ یاسای هەڵبژاردنەكان، رێگریی کردنە لەو پەرلەمانتارە گەندەڵانەی کە بەهۆی رەگەزنامەی بیانییەوە بەئاسانی دەربازیان دەبێت و دەگەڕێنەوە بۆ ئەو وڵاتانەی كە رەگەزنامەیان لێ وەرگرتووە".

















زۆرترین بینراوەکان