بڕیارێك تایبەت بە پرۆژە یاسای بودجەی 2018ی عێراق درا


نەتەوە  |   14:29:33 2017-12-03  |   (690) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوایین زانیاری لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق دەخاتەڕوون هاوكات باس لە دەسەڵاتێك دەكات كە لەوبارەیەوە بەلیژنەی دارایی پەرلەمان دراوە. 
A+    A-

 

سەلیم جبوری، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە لێداونێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرۆژەیاسای بودجەمان بۆ لیژنەی دارایی ناردووە، رونیشیكردەوە لیژنەكە كۆی تێبینییەكان، كە لەسەر بودجە هەیە كۆی دەكەنەوەو دەسەڵاتی ئەوەشیان پێدراوە كە لەگەڵ حكومەت گفتوگۆ بكەن، بۆ گۆڕانكاری و ئامادەكردنی رەشنوسی كۆتایی.


راشیگەیاند "دوای تەواوكردنی ئەو رێوشوێنانە سەرۆكایەتی ئاگادار دەكەنەوە بۆ ئەوەی وادەی كۆبونەوەیەك دیاریبكرێت".


ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجومەن دانیشتنە راوێژكارییەكەی تایبەت بە بودجەی 2018 تەواوكردووەو دەستەی سەرۆكایەتیش لە كاتی پشووەكانی پەرلەمان دانیشتنێكی نائاسایی بۆ گفتوگۆكردن لەسەری ئەنجام دەدات.

















زۆرترین بینراوەکان