جێگرانی سەرۆك كۆمار عێراق و چەند وەزیرێك دەدرێنە دادگا


نەتەوە  |   13:36:42 2017-12-03  |   (342) جار خوێندراوەتەوە

دەستەی دەستپاكی عێراق بەتۆمەتێك هەریەكە لە ئەیاد عەلاوی و نوری مالیكی و ئوسامە نوجەیفی جێگرانی سەرۆكی كۆماری عێراق دەداتە دادگا.
A+    A-

 

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی سەباح-ی فەرمی، حەسەن یاسری، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە، "هەرسێ جێگرانی سەرۆك كۆماری عێراق بەتۆمەتی كۆكردنەوەی سامان لەرێگەی نا شەرعییەوە دەدرێنە دادگا".


ئاماژەی بەوەشكردووە، هەروەها چەندین وەزیری دیكە بەهەمان تۆمەت دەدرێنە دادگا، "ئەوەش نیشانەی ئەوەیە كە هێڵە سوورەكان هەڵگیراون بۆ لێپرسینەوە لەگەندەڵكاران".


وتیشی، "دەستەی دەستپاكی كاردەكات لەسەر گەڕانەوەی دۆسیەی دارایی هەرچەندە دۆسیەكان زۆر سەختن و هەندێكیان پەیوەندی بە رژێمی پێشووەوە هەیەو كە لەرێككەوتنی نەوت بەرانبەر بە خۆراكدا كراوە".


رونیشیكردووەتەوە، دەستەی دەستپاكی بەهەماهەنگی لەگەڵ داواكاری گشتی و وەزارەتی داد و وەزارەتی دەرەوە توانویەتی كارەكانی ئەنجامبدات.
 

















زۆرترین بینراوەکان