مامەڵەكردن بەجۆرە دراوێك قەدەغە دەكرێت


نەتەوە  |   13:21:11 2017-12-03  |   (270) جار خوێندراوەتەوە

بانكی ناوەندی عیراق هۆشداریی بەوكەسانە دەدات كە مامەڵە بەجۆرە دراو دەكەن، هاوكات هۆشداریش دەدات، "هەركەس مامەڵەی‌ پێوەبكات ڕوبەڕوی یاسا دەكرێتەوە".
A+    A-

 

لەوبارەیەوە ئەیسەر جەبار بەڕێوەبەری نوسینگەی ڕۆژنامەوانی بانكی ناوەندی عیراق، لەڕاگەیەنراوێكدا رونیكردۆتەوە، "سەرەڕای ئەوەی دراوی ئەلیكترۆنی بتكۆین لەعێراق مامەڵەی پێوەدەكرێت، بەڵام بانكی ناوەندی بەپێویستی دەزانێت، مامەڵە بەو دراوەوە نەكرێت، چونكە مەترسی فێڵكردنی تێدایە".


ئاماژەی بەوەشكردووە،"هەركەسێك مامەڵە بەو دراوە گریمانەییەوە بكات، بەگوێرەی‌ یاسای ژمارە (39) ساڵی 2015ی سپیكردنەوەی پارەو هاوشێوەكانی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت".

















زۆرترین بینراوەکان