هەمووان باسی شۆخ و شەنگی هاوسەری هونەرمەندێكی ناسراوی كورد دەكەن


نەتەوە  |   12:27:23 2017-12-03  |   (1,895) جار خوێندراوەتەوە

كوڕە هونەرمەند مەریوان عەلی كە بە هێمنی درامای "وەسیەت نامەیە" ناسراوە وێنەیەكی خۆی و هاوسەرەكەی بڵاودەكاتەوە، كە بۆتە جێی سەرنجی هەوادارانی.
A+    A-

 

مەریوان عەلی لەهەژمارە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك وێنەیەكی خۆی و هاوسەرەكەی بڵاوكردۆتەوە، هاوكات لە دوورە وڵاتەوە بۆ یادی لەدایكبوونی كوڕەكەی نوسینێكی تایبەت بڵاودەكاتەوە و دەڵێت "كوڕەكەم... لالۆكەم؛ خۆشهاتی ئارامی رۆحی بابە ئەمڕۆ؛ نیگا نیگا، پڕ ئەبم لە تۆ و باوەش باوەش ئەم ماڵی دڵەم پڕ دەكەیت لە گوڵەباخ..ئەمڕۆ...چاوم دڵۆپ دڵۆپ، تۆ ئەنوسێتەوەو هەناسە هەناسەش تۆ عومری ئەم باوكەت..بابە گیان، رۆژ باش و تەمەنت باش.


هێمای بۆ ئەوەشكردووە، دەمویست ئەمڕۆ لاتبم و لەگەڵ دایكت "گیانە" هەرچی خونچەی روانین و هەرچی حەرفی سەوزی رۆحمە، پێشكەشی تۆی بكەم..دەمویست ئەمڕۆ لەنێو چاوەكانما مومێكی سەوزت بۆ داگیرسێنم.. بینایم بە تۆ ببەخشم...لالۆكەم..نوری دیدەم...تۆ چوار ساڵە ژیان بەم باوكەت ئەبەخشی چوار ساڵەو هەموو ئێوارانێ تۆ ئەبیت بە باخچەیەك ئومێدو دەڕژێیتە رۆحمەوە..دەبیت بە چرای سەوزی ژیان ومن و دایكت بەعەشق ئەسپێری..لالۆكەم مانای بونم...پیرۆزبێ لەدایك بونت" خۆشهاتی بیانوی ژیانمتەمەنت پر جوانی و سەركەوتن بێ، جوانترین خونچەی خۆشەویستی من و دایكت.. خۆشم دەوێیت...باوكت "مەریوان" كەبۆتۆ ئەژی" .


جێی باسە ئەو هونەرمەندە لەگەڵ كچە پێشكەشكارەكەی كەناڵی گەلی كوردستان "سانا" هاوسەرگیری كردوە هەروەها لە چەندین كار و بەرهەمی هونەریدا بەشداری كردوە و یەكێك لەوانەش وەسیەت نامەیە كە ڕۆڵی "هێمن"ی تیایدا دەبینی.
 

















زۆرترین بینراوەکان