دابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی هەرێم دەست پێدەكات


نەتەوە  |   10:31:29 2017-12-03  |   (13,803) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەكات، هاوكات وادەی كۆتایی هێنان بەدابەشكردنی مووچەی تەواوی دامەزراوەكانی حكوومەت رادەگەیەندرێت.
A+    A-


ماڵپەڕی باسنیوز لەزاری سەرچاوەیەك لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویكردۆتەوە، ئەم هەفتەیە مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و پێشمەرگە دابەش دەكرێت، وتیشی: "هەر ئەم هەفتەیە، لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەگاتە وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی وردبینی تێدا بكرێت".


ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەفتەی داهاتوو، دابەشكردنی مووچەی مانگی 9 دەست پێدەكات و بەپێی یاسا دەبێت پێش 28/12/2017، مووچەی ئەو مانگە كۆتایی بێت، چونكە دەبێت لە كۆتایی مانگدا، دارایی حیساباتی كۆتایی ساڵ ئامادە بكات.


سەرچاوەكەی دیوانی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر هەیە هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، مووچەی سێ مانگی فەرمانبەران لای حكوومەت بمێنێتەوە و "پاشەكەوت بكرێت".

 

ڕۆژی 29/11/2017، وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد، ڕۆژانی دووشەممە و سێ شەممە، بەرواری 4 و 5/12/2017، مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت و ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە، بەرواری 6 و 7/12/2017، مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەكرێت.
 

















زۆرترین بینراوەکان